كەسانێك لە كاتی حەسانەوە، بەتایبەتی بە شەوان، تووشی ئازاری پێ دەبن، كە رەنگە ئاماژەیەك بێت بۆ هەندێك حاڵەتی نائاسایی و ئاسایی، پزیشكان وریایی لە پشتگوێخستنی ئەو جۆرە ئازارە دەدەن، لە ئەگەری پەرەسەندنی بۆ حاڵەتێكی مەترسیدار تا ئاستی بڕینەوەی قاچ.
ئەو ئازارە بە ئازاری حەسانەوە دەناسرێت، كە تووشی پێ و پەنجەكانی دەبێت، تەنانەت لە كاتی دانیشتنیش، هۆكاری جیاواز بۆ ئازاری پێ هەیە، لەوانە كەم گەیشتنی خوێن بۆ پێ و كێشەلە دەمارەكانی پێ، ئەوەش بەهۆی تەسكبوونەوەی لوولەكانی خوێن بەهۆی نیشتن و كۆبوونەوەی خەپڵەكانی خوێن لەناو خوێنبەرەكانەوە، لە كاتی حەسانەوە ئازار دروست دەكەن.
لەو حاڵەتە پێویستە سەردانیكردنی پزیشك دوا نەخرێت، چونكە ئەگەری هەیە بەرەو دۆخی خراپتر پەرە بستێنێت وەك دروستبوونی برین و مردن و لەناوچوونی شانەكان و لە كۆتادا بڕینەوەی قاچ، جیا لەوە بوونی كێشەی خوێنبەرەكانی قاچ تەنیا كار لە قاچ و پێ ناكات، بەڵكو مەترسیی كێشەی دڵ و لووەكانی خوێن زیاتر دەكات، لەوانە دڵەنۆرە و سەكتەی مێشك.
بەپێی كۆوارێك ئەگەری هەیە 80%ی ئەو نەخۆشانەی ئازاری حەسانەوەی پێیان هەیە، لە ماوەی 10 ساڵ لە دەستنیشانكردنی ئەو حاڵەتە بمرن، ئەوەش بەرجەستەی مەترسیداریی حاڵەتەكە و پێوەندی بە داخرانی خوێنبەرەكانی لەشەوە هەیە، جیا لە ئازاری پێ، چەند نیشانەیەكی تری هەیە وەك هەڵوەرینی مووچ پێ و بریقەداربوون و زەردهەڵگەڕانی پێستی پێ و گرژبوونی ماسولكەی پێ لە كاتی رۆیشتن و شینهەڵگەڕانی رەنگی پەنجەكان.












Leave a Reply