هۆشداریی تەندروستی.. زۆر خواردنی پەتاتەی سووركراوەی لەقوتوونراو مەترسیدارە

بینەر: (1.6K)

پزیشكێكی پسپۆر لە بواری هەناو، هۆشداریی دا كە زۆر خواردنی پەتاتەی سووركراوەی لەقوتوونراو، ئاكامی نەرێنیی تەندروستیی دەبێت و ئەگەری زۆر هەیە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و كێش، لەگەڵ تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و دەمارە خوێنییەكان.

پێگەی “شەفەق نیوز” ئاماژەی بە زانیارییەكانی د. ئیڤان یریمینكۆ كە پسپۆری بواری هەناوە لە رووسیا داوە و دەڵێت، پەتاتەی سووركراوەی لەقوتوونراو ئەگەر بە وریایی و بە كەمی بخورێت كێشەی تەندروستی دروست ناكات، بەڵام زۆرن ئەوانەی ئەو خۆراكەیان كردووەتە خوو و زۆری لێ دەخۆن، ئاكامەكەی تووشبوونە بە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و كێش، لەگەڵ تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و دەمارە خوێنییەكان، بۆیە خۆتانی لێ بە دوور بگرن.

ئەو پزیشكە زیاتر دەڵێت، پەتاتەی سووركراوەی لەقوتوونراو خوێ و چەورییەكی زۆری تێدا دەكرێت، زۆرن ئەوانەی وەك خۆراكێكی ئامادەكراو بەردەوام دەیخۆن، ئاكامەكەی لە درێژمەودادا كەسەكە تووشی نەخۆشییەكانی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و كێش، لەگەڵ نەخۆشییەكانی دڵ و دەمارە خوێنییەكان دەبێت، بۆیە هەرچی پێتان دەكرێ زۆر كەمی لێ بخۆن.

لەبارەی جێگرەوەی ئەو خۆراكە پزیشكەكە دەڵێت، باشتر وایە لەبری زۆر خواردنی پەتاتەی سووركراوەی لەقوتوونراو، گەنمەشامی و سەوزەواتەكانی لەقوتوونراوەكان بخۆن كە ئەو خۆراكانە، خوێ و چەوریی زۆر كەمتریان تێدا دەكرێت، بێگومان پێویستە زێدەڕۆیی لە خواردنی ئەویش نەكرێت.

دواتریش ئاماژە بەوە دراوە كە ماوەیەكی زۆرە پەتاتەی سووركراوەی لەقوتوونراو زیاتر بە منداڵان دەدرێت وەك خۆراكێكی بەردەست و ئامادەكراو، بێگومان زۆر خواردنی لەلایەن منداڵانەوە مەترسییەكەی زۆر زیاتر دەكات. بۆیە وێڕای سوودی ئەو خۆراكە، ئەگەر زێدەڕۆیی لە خواردنی بكرێت، زیانی زۆر زیاتر دەبێت لە سوودەكەی.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *