نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە نووسەر و ڕۆژنامەنووس مومتاز حەیدەری دەکات

بینەر: (88)

ئەمڕۆ هەینی 15ی ئایاری 2026، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆی ئاراستەی مامۆستا مومتاز حەیدەری، نووسەر و ڕۆژنامەنووسی دیاری کوردستان کرد بۆ کۆچی ناوادەی (کاروان)ی کوڕی کە لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا گیانی لەدەست دا.

لە پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت پرسە و سەرەخۆشیی قووڵم پێشکەش بە مامۆستا مومتاز حەیدەری، نووسەر و ڕۆژنامەنووسی دیاری کوردستان دەکەم بۆ کۆچی ناوادەی کاکە (کاروان)ـی کوڕیان کە بەداخەوە لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا گیانی لەدەست دا.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *