نرخی نەوت بەرز بووەوە

بینەر: (987)

بەهۆی زیادبوونی هەڕەشەکان لە نێوان تاران و واشنتن، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرز بووەوە و نەوتی برێنت بەربەستی 72 دۆلاری تێپەڕاند.

ئەمڕۆ هەینی 20ی شوباتی 2026، گرێبەستە دواخراوەکانی نەوتی خاوی ئەمەریکا بۆ مانگی ئادار، بە ڕێژەی 0.60% بەرز بووەوە و هەر بەرمیلێک بە 66.83 دۆلار مامەڵەی پێوە کرا.

هاوکات گرێبەستە دواخراوەکانی نەوتی خاوی برێنت بۆ مانگی نیسانی داهاتوو، بە ڕێژەی 0.71% بەرز بووەوە و گەیشتە 72.17 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

چاودێران پێیان وایە ترس لە پێکدادانی سەربازی و تێکچوونی دۆخی تەناهیی ناوچەکە، پاڵنەری سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخەکانە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *