به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بۆرسه‌ی دنیا و بازاڕی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی دنیا دابه‌زینێكی كه‌می تۆمار كرد، به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی گرژییه‌كان و ئاگربه‌ستی نێوان ڕووسیا و ئۆكراینا و خستنه بازاڕی زیاتری نه‌وتی ئه‌مباركراو بۆ بازاڕی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌رمیلێك نه‌وتی خامی برینت دۆلارێك و 54 سه‌نت دابه‌زی و به 103 دۆلار و 18 سه‌نت فرۆشرا، هاوكات نه‌وتی خامی ڕۆژئاوای ته‌كساس به‌هه‌مانشێوه دۆلارێك و 54 سه‌نت دابه‌زی و به 90 دۆلار و 31 سه‌نت به‌رمیلێكی خرایه بازاڕه‌وه.
ئه‌و پاشه‌كشه‌یه‌ی نرخی نه‌وت، دوای ئه‌وه دێ، دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، ڕووسیا و ئۆكراینا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر وه‌ستاندنی هێرش بۆ سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان، ئه‌م هه‌نگاوه‌یش مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت هه‌نارده‌ی نه‌وتی رووسیا زۆر ده‌بێته‌وه.
هۆی دانه‌به‌زینی ته‌واوه‌تی و زۆری نرخی نه‌وت، بۆ به‌رده‌وامی گرژییه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به ئامانجگرتنی كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان له ئاوه‌كانی گه‌رووی هورمز له دوو ڕۆژی ڕابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه.
















Leave a Reply