به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م نرخی نه‌وت ڕووی له دابه‌زین كرد، هۆكاره‌كه‌یشی بۆ داوای سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له وڵاتانی تری جیهان ده‌گه‌ڕێته‌وه، تا یارمه‌تی ئه‌مه‌ریكا بده‌ن له پاراستن و ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌لامه‌تی هاتوچۆی كه‌شتییه‌كان له گه‌رووی هورمز.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی 20% نه‌وتی جیهان به گه‌رووی هورمز ده‌گاته بازاڕه‌كانی جیهان، باسكردن له گێڕانه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌لامه‌تی بۆ گه‌رووه‌كه و هاموشۆی كه‌شتییه‌كانی نه‌وتهه‌ڵگر كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی نه‌وت داناوه و به‌وهۆیه‌وه نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خامی برنت 24 سه‌نت دابه‌زی و گه‌یشته 102 دۆلار و 90 سه‌نت.
هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خامی ته‌كساسی ئه‌مه‌ریكا له 108 دۆلاره‌وه بۆ 97 دۆلار و 64 سه‌نت دابه‌زی، ئه‌مه‌یش دوای كردنه‌وه‌ی بۆرسه‌ی وزه‌ی جیهان له دوای كۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه.
نه‌وتی خامی برنت و ته‌كساس له‌م مانگه به ڕێژه‌ی 40% ڕوویان له به‌رزبوونه‌وه كرد، كه له 2022ه‌وه تا ئێسته نرخی نه‌وت به‌م ئاسته به‌رزی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیووه، ئه‌مه‌یش به‌هۆی وه‌ستانی ژماره‌یه‌كی زۆری كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگر له ئاوه‌كانی كه‌نداو و نه‌توانینی كڕین و گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له وڵاتانی كه‌نداوه‌وه بۆ بازاڕی وزه‌ی جیهان، به‌هۆی به‌رده‌وامی هێرش و جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران و داخستنی گه‌رووه‌كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه.
















Leave a Reply