له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كان و پێكدادانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران له دژی یه‌كتر له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو، نرخی نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی و چاوه‌ڕوانی به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتریشی لێ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر گرژییه‌كان له ناوچه‌كه به‌رده‌وامیان هه‌بێت.
به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بازاڕی بۆرسه و وزه‌ی دنیا، نرخی نه‌وتی خام دوو دۆلار و 34 سه‌نت به‌رزبووه‌وه و به‌رمیلێكی گه‌یشته 78 دۆلار و 35 سه‌نت، هاوكات نه‌وتی خامی ته‌كساسی ئه‌مه‌ریكا سێ دۆلار و نۆ سه‌نت به‌رزبووه‌وه و به‌رمیلێكی به 73 دۆلار و 62 سه‌نت فرۆشرا.
هۆكاری ئه‌و به‌رزبوونه‌وه خێراییه‌ی نه‌وت، بۆ بۆردمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران، وه‌ڵامدانه‌وه‌كانی ئێران به بۆردمانكردنی وڵاتانی كه‌نداو ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز شاده‌مارێكی گرنگی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خامه بۆ دنیا، بۆیه گرژی و پێكدادان له‌و ناوچه‌یه ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی نه‌وت ده‌بێت، به گوێره‌ی داتا و زانیارییه‌كانیش دوێنێ یه‌كشه‌م ته‌نیا شه‌ش كه‌شتی به گه‌رووی هورمز تێپه‌ڕیوون، ئه‌مه‌یش كه‌مترین ڕێژه‌یه له پێنج هه‌فته‌ی ڕابردوو دا.















Leave a Reply