نرخی غازی بازرگانی لە هەرێمی كوردستان دابەزی

بینەر: (1.0K)

دوای هەفتەیەك لە گرانبوونی بەهۆی كەمبوونەوەی بەرهەمهێنان لە كۆرمۆر، بەهۆی زیادبوونی بڕەكەی ئێستە لە بازاڕدا، نرخی غازی بازرگانی لە هەولێر بۆ 600 دینار و لە سلێمانی و دهۆكیش بە ڕێژەیەكی كەمتر دابەزی.

جیاوازیی نرخەكان لە نێوان پارێزگاكاندا تەنیا بەهۆی كرێی گواستنەوەیە، بە جۆرێك لیترێك غاز لە سلێمانی بە نزیكەی 740 دینار و لە دهۆكیش بۆ 650 دینار دابەزی.

هاوكات دابەشكردنی غازی ماڵان بە كارتی ژمارە 16 بەردەوامە، لە هەولێر و سلێمانی بە هەشت هەزار و 500 دینار و لە دهۆكیش بە نۆ هەزار دینار دەدرێتە هاووڵاتییان.

لەمبارەیەوە جەنگی مەجید سەرۆكی ئەنجوومەنی بەنزینخانەكانی هەولێر، بە”وشە”ی راگەیاند، ئەمڕۆ نرخی غازی بازرگانی لە بەنزینخانەكانی هەولێر لیتری بە 600 دینار دەفرۆشرێت، ئەوە لە كاتێكدا هەفتەی ڕابردوو نرخەكەی گەیشتبووە 750 دینار، هۆكاری دابەزینی نرخەكەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئێستە بڕی غاز لە بازاڕدا زۆر بووەتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *