بینەر:
(1.2K)
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە حەسەکە لەگەڵ خەڵک کۆ بووەوە و وردەکاریی مانەوەی دامەزراوەکانی بەڕێوەبەریی خۆسەر و شوێنی هێزە سەربازییەکانی ئاشکرا کرد.
ئەمڕۆ دووشەم نۆی شوباتی 2026، مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات “هەسەدە”، لە شاری حەسەکە لەگەڵ چین و توێژەکانی خەڵک کۆ بووەوە و چەند زانیارییەکی لەبارەی قۆناغی داهاتوو خستە ڕوو.
مەزڵووم عەبدی ڕای گەیاند، دامەزراوەکانی بەڕێوەبەریی خۆسەر بوونی خۆیان دەپارێزن و دەمێننەوە، بەڵام گۆڕانکاری لە ناوی پێکهاتەکاندا دەکرێت، بە جۆرێک “دەستەكان”ی بەڕێوەبەریی خۆسەر دەگۆڕێن بۆ بەڕێوەبەرایەتی.
سەبارەت بە دەروازە سنوورییەکان کە شادەماری ئابووریی ناوچەکەن، فەرماندەکەی هەسەدە دڵنیایی دایە خەڵک و دووپاتی کردەوە، دەروازەی سێمالکا وەک خۆی دەمێنێتەوە.
















Leave a Reply