ماڵباتی شێروان حەیدەری پرسەنامەیەكیان ئاراستەی سەرۆك بارزانی كرد

بینەر: (1.2K)

ماڵباتی خوالێخۆشبوو شێروان حەیدەری لە پرسەنامەیەكدا سەرەخۆشی لە سەرۆك بارزانی دەكەن و هاوخەمیی قووڵی خۆیان بۆ كۆچی دوایی زانا، مێژوونووس و براگەورەی بنەماڵەی بارزان، خوالێخۆشبوو شێخ عەبدولواحید بارزانی دەربڕی.

ماڵباتەكە لە پرسەنامەكەیاندا نووسیویانە، بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی دیار، زانا و مێژوونووس و براگەورەی بنەماڵەكەتان، خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانیمان پێگەیشت.

“بەم بۆنە خەمناكەوە، بە ناوی ماڵباتەكەمانەوە سەرەخۆشیی گەرم و هاوخەمیی دڵسۆزانەی خۆمان ئاراستەی سەرۆك بارزانی و سەرجەم ئەندامانی بنەماڵە و كەسوكاری كۆچكردوو دەكەین و لە یەزدانی مەزن و میهرەبان داواكارین گیانی پاكی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری و ئارامی بە دڵی بنەماڵە، خزم و دۆستان و سەرجەم خەڵكی كوردستان ببەخشێت” لە پرسەنامەكەدا وا نووسراوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *