بینەر:
(954)
میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه، كه له ئه‌نجامی هێرشی چه‌كدارانی نه‌ناسراو دوو پاسدار له شاری پاوه‌ی ڕۆژئاوای وڵات كوژران و لێكۆڵینه‌وه‌یش له‌سه‌ر هێرشه‌كه ده‌ستی پێ كردووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه، كه هێرشیكی چه‌كداری كه كه‌سانی نه‌ناس ئه‌نجامده‌ری بوون، بووه هۆی كوشتنی دوو ئه‌ندامی سوپای پاسداری كۆماری ئیسلامی ئێران و دووی تریش بریندار كرد.
ئاماژه‌ی داوه، هێرشه‌كه له شاری پاوه‌ی ڕۆژئاوای ئێران بووه. چه‌كداره نه‌ناسراوه‌كان له‌به‌رده‌م ماڵی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی سوپای پاسداران ته‌قه‌یان كردووه و توانیویانه دووانیان بكوژن و دووی تریش بریندار بكه‌ن.
















Leave a Reply