قاز پشێوی لەناو زانكۆیەك دروست دەكات

بینەر: (1.6K)

كەمپی زانكۆی فلۆریدا شێوا، كاتێك قازێك هێرشی كردە سەر چەند خوێندكارێك لە نزیك كتێبخانەكەیان، بەو هۆیەشەوە زانكۆكە شێوا و ترس بڵاو بووەوە.

خوێندكارێك ڕووداوەكەی بە ڤیدیۆ گرتووە، تێیدا دەردەكەوێت قازەكە هێرشی كردووەتە سەر خوێندكارەكانی زانكۆ، ئەمەش دۆخێكی سەرلێشێواوی لەنێو خوێندكارەكاندا دروست كردووە.

ئەو لە ڤیدیۆییەكەدا دەڵێ‌، ئەو ئاژەڵە لەناو كەمپی زانكۆدا ئاساییە، بەڵام هەرگیز بەو شێوەیە شەڕانگێز نەبوون وەك ئەوەی ئەو قازە دەیكات.

لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا كۆمەڵێك خوێندكار دوودڵن لە ڕۆیشتن لە نزیك قازەكە، پێش ئەوەی لەناكاو هێرش بكاتە سەر یەكێك لە خوێندكارە كچەكان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *