ساڵانە ریزبەندی وڵاتانی دنیا لە چەندان رووەوە بڵاو دەكرێتەوە، لە زۆرینەی عێراق لە دواوەیە، لەوانە لە دەستپاكی و بەهێزی پاسپۆتەكەیەوە، ئەوە لەو كاتەی عێراق بەكێكە لە دەوڵەمەندترین وڵاتی ناوچەكە و دنیا، ئەوجارەیان لە رووی پاكوخاوێنییەوە بۆ 2026، ماڵپەرێك لە رووی ژینگەییەوە عێراقی لە كۆتایی لیستەكەی پۆلێن كردووە.
ماڵپەڕی ” World Population Review “ی كە وڵاتانی دنیا لەسەر بنەمای كاركردنیان لە پێوەرە ژینگەییەكانەوە پۆلێن دەكات، كە 11 پێوەر و ئاستە، لەوان پاكی هەوا و ئاوی خواردنەوە و ئاوەڕۆ و چارەسەركردنی خاشاك و جۆراجۆریی بایۆلۆجی و لەناوبردنی دارستان و بابەتەكانی پێوەندیدار بە گۆڕانكاریی ژینگە و سامانی ماسی، لە پۆلێنەكەدا عێراق لە دواوەی لیستەكەدا هاتووە، 26.6 خاڵی لە پێوەرەكە بەدەست هێناوە.
لە پۆلێنەكەدا پاكترین وڵاتی دنیا ئیستۆنیایە، دوای ئەو لۆكسمبۆرگ و بەریتانیا و فنلەندا و هۆڵەندا و ئەڵمانیا، لە وڵاتانی عەرەبیش ئیمارات و عومان و ئوردن و قەتەر و جەزائیر و تونس و لبنان و كوێت و سعوویە و میسر و مەغریب و بەحرَین بە ریز لە دوای یەكن لە رووی پاكییەوە، سودان و جیبوونی و عێراق و مۆریتانیا و هیندستان و لاووس لە كۆتایی لیستەكەدان وەك وڵاتە پیسەكان.
















Leave a Reply