بینەر:
(578)
وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق رای گەیاند، گرانبوونی نرخی تەماتە پێوەندیی بە تەواوبوونی بەرهەمی ناوخۆ و كەمیی هاوردەی دەرەكی و قۆرخكاریی هەندێك بازرگان لە بازاڕەكاندا هەیە.
لە ڕاگەیەنراوێكدا بریكاری كارگێڕیی وەزارەتی كشتوكاڵ ئاماژەی بەوە دا، گرانبوونی تەماتە دەرەنجامی كەمیی هاوردە و قۆرخكاریی هەندێك بازرگانە لە عەلوەكاندایە.
وەزارەت دەیەوێ بە زیادكردنی بەرهەمی هەموو پارێزگاكان، پێداویستیی بازاڕەكان لەم قۆناغەدا بەباشی دابین بكات.
لەم وەرزەدا تەماتە لە عێراق كەمە پێداویستی بازار پڕ ناكاتەوە، ئەمەش وایكردووە نرخی تەماتە بۆ زیاتر لە دوو هەزار دینار بەرز بێتەوە.
هاوردەی تەماتەش بەهۆی كێشەی ئێرانەوە ئەستەم بووە، بۆیە حكوومەت هەوڵ دەدات لە رێگەی ئێران و توركیاوە بەزووترین كات تەماتە بگەیەنێتە بازاڕەكان تا قەیرانی تەماتە گەورەتر نەبێت.
















Leave a Reply