بینەر:
(12)
هونەرمەند سەنا بەرزنجی لەلایەن یوتیوبەوە خەڵاتی قەڵغانی زیوی پێ بەخشرا، بەهۆی تێپەڕاندنی ١٠٠ هەزار سەبسكرایب لە كەناڵی یوتیوبەكەی.
ئەم خەڵاتە لەلایەن كۆمپانیای یوتیوبەوە دەبەخشرێتە ئەو دروستكەرانی ناوەڕۆك و هونەرمەندانەی كە ژمارەی فۆڵۆوەرەكانیان لەو سنوورە تێپەڕ دەكات، وەك ڕێزلێنانێك بۆ سەركەوتن و بڵاوبوونەوەی بەرهەمەكانیان.
سەنا بەرزنجی لە دایكبووی ساڵی ٢٠٠١ی رۆژهەڵاتی كوردستانە، سەرەتا بە گوتنەوە و كەڤەركردنی گۆرانیی فۆلكلۆری كوردی دەستی پێ كرد و توانی هەوادارێكی زۆر بۆ خۆی رابكێشێت، یەكەمین ئەلبوومی بەناوی “راز” بڵاو كردەوە.
















Leave a Reply