سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بەیان سامی عەبدولڕەحمان دەکات

بینەر: (153)

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەیان سامی عەبدولڕەحمان، بۆ کۆچی دوایی هاوسەرەکەی، پرسە و سەرەخۆشیی لە خۆی و کەسوکار و ماڵباتەکەی کرد.

نێچیرڤان بارزانی وێڕای دەربڕینی هاوخەمی، هیوای خواست خوای مەزن خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی بە هەموو لایەکیان ببەخشێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *