فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست “سێنتكۆم” هه‌واڵێكی سوپای پاسدارانی به درۆ خسته‌وه، كه دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگر له گه‌رووی هورمز به‌ر مینێكی ده‌ریایی كه‌وتووه، به بڕوای سێنتكۆم ڕاستییه‌كه ئه‌وه‌یه ئێران هێرشی كردووه‌ته سه‌ر كه‌شتییه‌كه.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی سێنتكۆم هاتووه، بانگه‌شه‌كانی سوپای پاسداران له‌باره‌ی به‌ركه‌وتنی كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگری ئالگایا به مینی ده‌ریایی دووره له ڕاستییه‌وه.
ئاماژه‌ی داوه، كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كه به مووشه‌كی ئێرانی بۆردمانكراوه، به‌ر له مانگێكیش ئه‌مه ڕووی داوه و ئێسته توانای خزمه‌تكردنی كه‌شتییه‌كه په‌كی كه‌وتووه.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئێران له كۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردوو به درۆن هه‌وڵی بۆردمانكردنی كه‌شتییه‌كه‌ی دووباره دایه‌وه، كه ئێسته به‌هۆی په‌ككه‌وتنی له كه‌ناراوه‌كانی سوڵتانشینی عومان گیرساوه‌ته‌وه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، ئێسته كه‌شتییه‌كه دووباره نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه، تا بگه‌ڕێته‌وه بۆ خزمه‌ت له‌لایه‌ن هاوبه‌شێكی ناوچه‌كه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی زانیاری له‌باره‌ی لایه‌نی نۆژه‌نكه‌ره‌وه‌ی كه‌شتییه ئاشكرا بكات.
















Leave a Reply