سزای لەسێدارەدان بۆ تاوانباری دۆسیەی كوشتنی سێ ئەندامی خێزانێك لە هەولێر دەرچوو

بینەر: (1.4K)

دوای تێپەڕبوونی نزیكەی حەوت مانگ، سزای لەسێدارەدان بۆ تاوانباری دۆسیەی كوشتنی سێ ئەندامی خێزانێك لە هەولێر دەرچوو.

ئەمڕۆ چوارشەم پارێزەر فەیسەڵ فاخیر ڕای گەیاند، دادگای سێی تاوان لە هەولێر، سزای لەسێدارەدانی بۆ تاوانباری دۆسیەی كوشتنی سێ ئەندامی خێزانێك دەركرد.

تاوانەكە شەوی 26ی كانوونی دووەمی ڕابردوو لە گەڕەكی شۆڕشی شاری هەولێر ڕووی دا، تێیدا تاوانبارەكە ژن و مێردێك و كوڕەكەیانی كوشتبوو.

ڕۆژێك دوای تاوانەكەش، بكوژ لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە گیرا.

هەر ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا خێزانی كوژراوەكە، سوپاسی سەرۆكی حكوومەت و دەزگاكانی تەناهییان كرد و هاوكات سوپاسی دادگایان كرد كە هەقی بۆ خاوەن هەق گێڕایەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *