سەرەڕای ئەوەی وا بڵاو بووەتەوە و باوە كە كێشانی جگەرەی ئەلیكترۆنی زیانەكانی لە كێشانی جگەرەی ئاسایی كەمترە، بەڵام توێژینەوەیەك ئەو زانیارییە ڕەت دەكاتەوە و سەلماندوویەتی كە كێشانی جگەرەی ئەلیكترۆنی، خاڵی نییە لە زیان و بگرە زیانی زۆریشی هەیە.
بەگوێرەی راپۆرتێك كە ڕۆژنامەی “تەلەگراف” بڵاوی كردووەتەوە و ناوەڕۆكی توێژینەوەیەكی لەبارەی كێشانی جگەرەی ئەلیكترۆنی تێدا خراوەتە ڕوو، لە توێژینەوەكەدا هاتووە كە جگەرەی ئەلیكترۆنی جیا لە نیكۆتین، تام و پێكهاتەی تری كیمیاییشی تێ دەكرێ كە دوای كێشانی، ڕاستەوخۆ ئەو پێكهاتە كیمیاییانە دەگەنە كۆئەندامی سییەكانی جەستەی مرۆڤ.
لیۆن شهاب پسپۆری زانستی دەروونناسی تەندروستی لە كۆلێژی لەندەن گوتی، كێشانی نیكۆتین و مادە كیمیاییەكانی ناو جگەرەی ئەلیكترۆنی، دەبێتە هۆی گرژبوون و هەوكردنی سییەكان، بۆیە كاتێك ماوەیەكی زۆر جگەرەی ئەلیكترۆنی بكێشێت، ئەوا تووشی هەناسەتەنگی و كۆكەكردنی زۆر دەبیت.
توێژینەوەكە ئەوەیشی خستووەتە ڕوو، نیكۆتین لێدانەكانی دڵ زیاد دەكات و گوشاری خوێن بەرز دەكاتەوە و كاریگەریی خراپ لەسەر دەمارە خوێنبەر و خوێنهێنەرەكان دادەنێت.













Leave a Reply