دەرمانێكی لاوازیی سێكسی و پرۆستات بۆ چاو مەترسیدارە

بینەر: (11)

توێژینەوەیەك وریایی لە بەكارهێنانی جۆرە دەرمانێك، سیالیس یان سیلدینافیل، دەدات كە بۆ چارەسەركردنی لاوازیی سێكسی و ئاوسانی پرۆستات بەكار دەهێنرێت، مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشی گلوكۆما یان ئاوی شین زیاد دەكات.

توێژەران لە نەخۆشخانەی نیشتمانیی تایوان و زانكۆی نیشتمانیی یانگ مینگ چیاو تۆنگ داوای چاودێریكردنی تەندروستی چاوی ئەو نەخۆشانەیان كردووە كە ماوەیەكی دوورودرێژ ئەو جۆرە دەرمانە بەكار دێنن، لە توێژینەوەكە هەڵسەنگاندن بۆ بابەتە كرا، ئاخۆ بەكارهێنانی درێژخایەنی ئەو جۆرە دەرمانە بۆ چارەسەركردنی كێشەی بۆری میز و ئاوسانی پرۆستان و لاوازیی رەقبوونی ئەندامی نێرینە، پێوەستە بە زیادبوونی مەترسیی تووشبوون بە گلوكۆما.

توێژەران پشتیان بە شیكردنەوەی داتای 74 هەزار پیاو لە تەمەنی 40 ساڵ بە سەرەوە بەست، نیوەی بەشداران ئەو دەرمانە یان یەكێكی هاوشێوەیان بۆ ماوەی پێنج ساڵ بۆ چارەسەركردنی ئاوسانی پرۆستات وەرگرتبوو، ئەنجامەكان دەریان خست كە ئەو پیاوانەی دەرمانی “تادالافیل”، كە لە پاڵ سیلدینافیل بە ڤیاگرا ناسراون، بە رێژەی 22% زیاتر ئەگەری تووشبوونیان بە گلوكۆما هەبووە، هەروەها مەترسیی تووشبوونیان بە بەرزی پەستانی چاو بە رێژەی 32% زیاتر هەبووە و ئەگەری پێویستیان بۆ بەكارهێنانی چارەسەری گلوكۆما بە رێژەی 33% زیادی كردووە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *