جه‌ی دی ڤانس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له چاوپێكه‌وتنێك ئاشكرای كرد، كه لێكگه‌یشتنی ئه‌مه‌ریكا و ئێران به‌ڵگه‌یه‌كی زۆر گشتییه و هه‌ردوولا له دانوستانه‌كان له‌سه‌ر ورده‌كاری چاره‌سه‌ری خاڵه ناكۆكه‌كان ڕێكده‌كه‌ون و دۆناڵد تره‌مپیش پێش ڕۆژی هه‌ینی ورده‌كاری لێكگه‌یشتنه‌كه بڵاو ده‌كاته‌وه و به گوێره‌ی لێكگهیشتنهكهیش پشكنه‌رانی ناوكی سه‌ر به ئاژانسی وزه‌ی ناوكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌گه‌ڕێنه‌وه ئێران.
دی ڤانس له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ تۆڕی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی گوتی، یاداشتی لێكگه‌یشتنه‌كه له لاپه‌ره‌یه‌ك و نیو پێكهاتووه و به ته‌واوی به‌ڵگه‌یه‌كی گشتییه و ورده‌كاری و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كانی تێدا نه‌خراوه‌ته ڕوو، ئه‌مه دواتر به دانوستان یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه.
له‌باره‌ی ناوه‌رۆكی یاداشتی لێكگه‌یشتنه‌كه گوتی، سه‌رۆك تره‌مپ به‌ر له ڕۆژی هه‌ینی و واده‌ی واژووكردنی یاداشته‌كه، ناوه‌رۆكه‌كه‌ی خۆی بڵاوی ده‌كاته‌وه.
















Leave a Reply