دانوستانی عێراق و توركیا لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوت بەردەوامە

بینەر: (1.2K)

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرای كرد كە دانوستانی نێوان عێراق و توركیا لەبارەی دەست پێكردنەوەی هەناردنی نەوت بەردەوامە، واتە رێككەوتنی بۆری نەوت، چەند ناكۆكییەك پێوەست بە ناوەڕۆكی رێككەوتنی پێشوو هەیە، بەڵام هەردوولا لەسەر برەودان بە پڕۆژەكانی وەبەرهێنان لە كەرتی نەوت كۆكن.

باسم محەمەد بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق گوتی، تا ئێستە دانوستان لەگەڵ توركیا بەردەوامە، ئەنقەرە نایەوێ لەسەر هەمان رەشنووسی رێككەوتنی پێشوو بەردەوام بێت و دەیەوێ بێتە ناو پڕۆژەكانی وەبەرهێنان لە كەرتی نەوتی عێراق، بەتایبەتی لە پیشەسازی نەوتیدا، حكوومەت و وەزارەتی نەوت تاوتوێی دەست پێكردنی ئەو پڕۆژانە دەكەن، بە مەبەستی نوێكردنەوەی رێككەوتنەكە و سوودگەیاندن بە هەردوو وڵات.

روونی كردەوە، تێكڕای هەناردنی نەوت ئێستە لە كەركووكەوە بەرەو توركیا دەگاتە 200 هەزار بەرمیلی رۆژانە، لەوانە 30 هەزار بەرمیل لە كێڵگەكانی هەرێمی كوردستان، كە بەهۆی وەستانی كاركردنی كۆمپانیا بیانییەكان بەرهەمی كەمی كردووە، بەڵام دوای گەڕانەوەیان بڕی نەوتی هەناردەكراو بۆ توركیا دەگاتە نێوان 400 بۆ 500 هەزار بەرمیلی رۆژانە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *