داخستنه‌وه‌ی هورمز نرخی نه‌وتی به‌رز كرده‌وه‌

بینەر: (633)

دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی هه‌ینی نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خام به‌ ڕێژه‌ی 9% دابه‌زی، ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی بۆرسیه‌ی جیهانی، به‌رمیلێك نه‌وتی خام به‌ڕێژه‌ی 7% نرخی به‌رزبووه‌وه‌، هۆكاری ئه‌مه‌ریش بۆ دووباره‌ داخستنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز له‌لایه‌ن ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

به‌یانی ئه‌مرۆ دووشه‌م به‌رمیلێك نه‌وتی خامی برنت شه‌ش دۆلار و 56 سه‌نت به‌رزبووه‌وه‌ كه‌ ده‌كاته‌ ڕێژه‌ی 7.26% به‌مه‌یش نرخی به‌رمیلێك گه‌یشته‌وه‌ 96 دۆلار و 94 سه‌نت، هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خامی ئه‌مه‌ریكی به‌هه‌مانشێوه‌ به‌ ڕێژه‌ی 7.24% به‌رزبووه‌وه‌ و گه‌یشته‌ 89 دۆلار و 92 سه‌نت.

شاره‌زایان هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بۆ دووباره‌ داخستنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز له‌لایه‌ن ئێران ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌، كه‌ ڕێژه‌ی 20%ی نه‌وتی خامی جیهان به‌و گه‌رووه‌ تێپه‌ڕ ده‌بێ و ده‌گاته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌، داخستنه‌وه‌ی واته‌ نه‌گه‌یشتنی نه‌وتی خام و كه‌مبوونی نه‌وتیش له‌ بازاڕ گرانبوونی زیاتری لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *