لە هۆشدارییەكی تەندروستیدا، پزیشكێكی پسپۆری ئەمەریكی دووپات لەوە دەكاتەوە، خواردنی خۆراكی لە قووتوونراوی تێكچوو، دەبێتە هۆی لە دەستدانی مێشك و ئیفلیجی و كوێربوون.
بایبینگ چین پسپۆری كۆئەندامی دەمار و مێشك لە ئەمەریكا، لە هۆشدارییەكدا كە لە پێگەی ئینستاگرام بڵاوی كردووەتەوە دەڵێ، مێشك ئەندامی سەرەكی كۆنترۆڵكردنی سەرجەم ئەركەكانی جەستەی مرۆڤ و جووڵە و بیركردنەوە و هەستەكانە، شیاوی ئەوەیە مامەڵەیەكی تایبەتی لەگەڵ بكرێ و خواردنی تەندروست و بە سوود بۆ مێشك بخۆین.
لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا دكتۆر بینگ باس لە خۆراكێكی مەترسیدار دەكات و زۆرجار خەڵك دەیخۆن، كە دەبێتە هۆی ئیفلیجی مێشك و لە دەستدانی بینایی چاو و لە هەندێ حاڵەتیش مەرگی كتوپڕ.
ئەو خۆراكە بریتییە لە خواردنە لە قووتوونراوە بەسەرچوو و زۆر ماوەكان یان كونبوو و چەقۆلێدراوەكان، خواردنی خۆراكی ناو ئەو جۆرە قوتووانە جۆرە بەكتریایەكی لێ دروست دەبێت، پێی دەگوترێ كولستردیۆم و بۆتلینیوم.
بەكتریاكە جۆرە ژەهرێك بەرهەم دەهێنن كە پێی دەگوترێ ژەهری بۆتلینیوم، یەكێكە لە بەهێزترین ژەهرەكان كە تا ئێستە مرۆڤ دۆزیویەتییەوە، بڕێكی زۆر كەم لەو ژەهرە ئاماژەكانی بینین پەكدەخات، ماسوولكەكانی مێشك تووشی هەرەس دەهێنێت، ئەمەیش دەبێتە هۆی تووشبوون بە ئیفلیجی و لە دەستدانی بینین و مەرگی پێشوەختە.
گرفتەگە گەورەترە بەهۆی ئەوەی ئەو ژەهرە بێ بۆن و ڕەنگە و زۆر ئەستەمە درك بەوە بكەی كە خۆراكی ناو قوتووەكە، تووشی ئەو بەكتریایە بووە، تەنانەت ئەگەر خۆراكەكە زۆر گەرمیش بكەیت و بە تەواوی بیكوڵێنێت، ژەهرەكە هەر لەناو ناچێت و مرۆڤ لەناو دەبات.












Leave a Reply