جیاوازیی كاریگەریی نەخۆشی شەكرە لەسەر ژن و پیاو چییە؟

بینەر: (414)

جۆری دووەمی نەخۆشی شەكرە، شێوانێكی میتابۆلیسمییە و تیایدا ئاستی شەكری خوێن لە ئەنجامی بەرگری لەش بۆ ئەنسۆلین یان بێتوانایی لەش لە بەرهەمهێنانی ئەنسۆلینی پێویست دروست دەبێت، لەسەر ئاستی دنیا ئەو نەخۆشییە كاری كردووەتە سەر زیاتر لە نیو ملیار كەس و تا دێت ژمارەكە لە زیادبووندایە، بەڵام جیاوازی لە كاریگەرییەكانی لەسەر ژن و پیاو چییە؟

ئەو نەخۆشییە چەند كاریگەرییەكی مەترسیداری هەیە، لەوانە تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و لوولەكانی خوێن و گورچیلە و خەمۆكی و رارایی و كێشەكانی چاو و هیتریش، توێژینەوەیەكی بەریتانی ئاشكرای كرد كە بەهۆی نەخۆشییەكەوە ژنان زیاتر تووشی كێشە دەروونییەكان دەبنەوە و پیاوانیش نەخۆشییەكانی دڵ و لوولەكانی خوێن و گورچیلە.

توێژەران لە زانكۆی كوین ماری لە لەندەن، تۆماری تەندروستی 29 هەزار پیاو و ژنیان لە بەریتانیا لە نێوان ساڵانی 2010 و 2020 كە جۆری دووەمی نەخۆشی شەكرەیان هەبوو، شی كردەوە، دەركەوت كە كاریگەرییەكانی ئەو نەخۆشییە لە ژن و پیاو و بەپێی تەمەن جیاوازە، ژنەكان زیاتر بەهۆی نەخۆشییەكەوە تووشی كێشە دەروونییەكان بوونەوە، هەرچی پیاوانە، زیاتر تووشی نەخۆشییەكانی دڵ و لوولەكانی خوێن و گورچیلە و بەرزی پەستانی خوێن بوونەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *