پێوەندیی نێوان كێشەكانی پرۆستات و قەبزی چییە؟

بینەر: (509)

رژێنی پرۆستات بەشێكە لە كۆئەندامی زاوزێی پیاو و كەتووەتە دەوروبەری ملی میزڵدانەوە، لەگەڵ چوونە ناو تەمەنەوە، قەبارەی ئەو رژێنە گەورە دەبێت و دەئاوسێت، بەتایبەتی لە سەرووی 50 ساڵیدا، بەوەش چەند نیشانەیەك دروست دەكات، لەوانە كێشە لە میزكردن و زۆركەم و بە دەگمەنیش قەبزی، هاوكات رەنگە قەبزی كار لە زیادكردنی كاریگەرییەكانی پرۆستات بكات وەك زۆر میزكردن.

قەبزی راستەوخۆ زیان بە پرۆستات ناگەیەنێت، بەڵام دەببَتە هۆی زیاتربوونی نیشانەكانی، بەتایبەتی ئاوسانی ئاسایی پرۆستات، چونكە ئەگەر رێكەی مرۆڤ، واتە بەشی دواوەی ریخۆڵە ئەستوورە، پڕ بێت، پەستان دەخاتە سەر میزڵدان و ئەو كەسە هەست بەوە دەكات پێویستە میز بكات، یان تووشی میزەچۆڕكە دەبێت.

هەرچی كاریگەریی ئاوسانی پرۆستاتە لەسەر قەبزی، زۆر بە دەگمەن ئەو كارە روودەدات، بەڵكو ئاوسانی پرۆستات زیاتر كاریگەری دەكاتە سەر میزكردن، وەك زەحمەتیی میزكردن یان میزكردنی پچڕ پچڕ و میزەچۆڕكە، بەڵام بەهۆی لێكنزیكییان، واتە پرۆستات و میزڵدان و رێكە، رەنگە كاریگەرییان لەسەر یەكتر هەبێت، وەك ئەوەی هۆكاری قەبزی ئاوسانی میزڵدان بێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *