جی حەوت 100 ملیۆن بەرمیل گازوایلی یەدەگ دەخاتە بازاڕەوە

بینەر: (920)

سەركردەكانی گرووپی جی حەوت ئاشكرایان كرد، دەست بە دەرهێنانی 100 ملیۆن بەرمیل گازوایلی یەدەگكراو بۆ بازاڕەكان لە ڕێی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە دەكەن، بە ئامانجی جێگیركردنی بازاڕی وزە لە دنیا و دابەزاندنی نرخی سووتەمەنی.

سەركردەی حەوت وڵاتەكە لە ڕاگەیەنراوێكی هاوبەشدا ئاماژەیان داوە، پرۆسەی دەرهێنانی گازوایلی یەدەگ ڕاستەوخۆ دەست پێ دەكات و بۆ ماوەی چوار مانگ بەردەوامی دەبێت، ئەمەیش بەشێكە لەو ڕێوشوێنانەی بە ئامانجی دەستەبەركردنی سووتەمەنی لە بازاڕی وزەی نێودەوڵەتی دەگیرێتەبەر.

لە بەشێكی تری پەیامەكەی گرووپی جی حەوتدا هاتووە، پابەندین بە نەسەپاندنی ڕێوشوێن و كۆتوبەند لەسەر هاوردەكردنی وزە و بەرهەمەكانی لە نێوان هەر حەوت وڵاتەكە، داوایش لە كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنەری وزە دەكەین، ڕێگری لە سەپاندنی هەر قەدەغە و ڕێگرییەك لەبارەی زیادبوونی گرژییەكان لە بازاڕی نێودەوڵەتی وزە بگرن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *