تۆمەتبارانی رووداوەكەی قەیسەری هەولێر گیران

بینەر: (969)

ئەمڕۆ شەموو 18ی تەمووزی 2026، لە ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێردا هاتووە، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە ناو بازاڕی قەیسەریی زێڕینگران دەمەقاڵێ و شەڕ لە نێوان دوو لایەندا دروست بووە، بەهۆیەوە تەقە کراوە و هاووڵاتییەک بریندار بووە، هێزەکانی پۆلیسیش دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنەکە و هەردوو لایەنی شەڕەکەیان گرتووە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ڕوون کراوەتەوە کە کێشەی ئەو دوو لایەنە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی کۆن، هەر ئەوەش هۆکار بووە بۆ دروستبوونی شەڕەکە و تەقەکردن لە ناو بازاڕەکەدا. پۆلیسی هەولێر دووپاتی کردەوە کە دوای گەیشتنی هێزەکانیان و کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە، دەستبەجێ هەردوو لایەنی شەڕەکەیان گرتووە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *