توێژینەوەیەك: سەیركردنی تەلەڤزیۆن تەندروستیی مێشك لەناو دەبات

بینەر: (11)

توێژینەوەیەكی ئەمەریكی ئاشكرای كرد، زێدەڕۆیی لە سەیركردنی تەلەڤزیۆن بە تایبەت لەوكاتەی مرۆڤ لە نیوەی تەمەنیدایە، كاریگەریی مەترسیدار لەسەر تەندروستیی مێشك دروست دەكات و دوای 20 ساڵ، تەندروستی مێشك بە تەواوی تێكدەدات.

تیمێكی توێژینەوە لە كۆلێژی دۆرنسایف بۆ ئەدەب و زانست و زیندەوەرزانی سەربە زانكۆی باشووری كالیفۆرنیا، لێكۆڵینەوەیەكیان لەسەر ئەو بابەتە كرد و دووپات لەوە دەكەنەوە، زێدەڕۆییكردن لە سەیركردنی تەلەڤزیۆن، زیانی گەورە بە ناوچەكانی یادگە و ئەركی درككردن لە مێشك دەگەیەنێت و دواجار دەبێتە هۆی نەخۆشیی لەبیرچوونەوە.

توێژەران لێكۆڵینەوەیان لەسەر هەزار و 700 خۆبەخش كردووە، بەشداران كاتی سەیركردنی تەلەڤزیۆنیان بەشێوەی ڕۆژانە نووسیوە، واتە لە هەر ڕۆژێك چەند سەعات سەیری تەلەڤزیۆنیان كردووە.

دوای تێپەڕینی 20 ساڵ توێژەران پشكنینی ڕەنینیان بۆ ئەو خۆبەخشانە كردووە و جیاوازییەكی زۆر لە نێوان عەقڵی ئەو كەسانەی زۆرتر سەیری تەلەڤزیۆنیان كردووە، بە بەراورد لەگەڵ ئەوانەی زۆر كەم سەیریان كردووە، لە بەراوردكارییەكان دەركەوتووە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *