ترەمپ بەكارهێنانی دەستەواژەی “ژیریی دەسكرد” قەدەغە دەكات

بینەر: (46)

ئەمڕۆ سێشەم 27ی تشرینی یەکەمی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، نیازی خۆی بۆ قەدەغەکردنی بەکارهێنانی دەستەواژەی “ژیریی دەسکرد” (AI) لە بەڵگەنامە فەرمییەکاندا ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد کە دەبێت لەبری ئەوە زاراوەی “ژیریی باڵا” (Super Intelligence) بەکار بهێنرێت.

ترەمپ لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “ترووس سۆشیاڵ” بڵاوی کردووەتەوە، کەی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ دەست دەکات بە بەکارهێنانی ناوی ژیریی باڵا؟ چونکە ژیریی دەسكرد ناوێکی زۆر خراپە و ورد نییە، لە کاتێکدا ژیریی باڵا ئەو ناوەیە کە ئێستە نزیکەی هەمووان بەکاری دەهێنن یان بەمزووانە بەکاری دەهێنن.

هەروەها دووپاتی کردەوە کە بەمزووانە و بە شێوەیەکی فەرمی، بەکارهێنانی دەستەواژەی “ژیریی دەسکرد” لە سەرجەم بەڵگەنامە پێوەندیدارەکان و هەموو بوارەکانی تردا قەدەغە دەکەن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *