تاران: چەند وڵاتێکی دۆست پەیامی ئەمەریکایان بۆ ئەنجامدانی دانوستان پێ گەیاندووین

بینەر: (1.3K)

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرای کرد، لە ڕێگەی چەند وڵاتێکی دۆستەوە نامەیان پێ گەیشتووە لەبارەى داوایەکی ئەمەریکا بۆ ئەنجامدانی دانوستان. هەروەها دووپاتى دەکەنەوە، کە هەڵوێستی وڵاتەکە بەرانبەر گەرووی هورمز و مەرجەکانی ڕاگرتنی جەنگ وەک خۆی ماوەتەوە و نەگۆڕە.

ئەمڕۆ دووشەم 23ی ئادارى 2026، ئاژانسی “ئێرنا” لە زاری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاوی کردەوە، هیچ جۆرە دانوستانێکی ڕاستەوخۆمان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئەنجام نەداوە، تەنیا ئەوە نەبێت کە لە ڕێگەی چەند وڵاتێکی دۆستەوە پەیاممان پێ گەیشتووە کە تێیدا ئەمەریکا داوای دانوستانی کردووە”.

وتەبێژەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، بە شێوەیەکی گونجاو و لەسەر بنەمای هەڵوێستە بنەڕەتییەکانی خۆمان وەڵامی ئەو نامانەمان داوەتەوە و لە وەڵامەکاندا هۆشداریمان داوە لە لێکەوتە مەترسیدارەکانی هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر ژێرخانی وڵاتەکەمان.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران دووپاتى دەکاتەوە، بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە، دەستبەجێ و کاریگەر وەڵامی هەر بەئامانجگرتنێکی دامەزراوەکانی وزە دەدەینەوە، هەڵوێستی تاران لەبارەى گەرووی هورمز و مەرجەکانی کۆتاییهێنان بە جەنگ هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە.

ئەم ڕاگەیەندراوەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاتێکدایە کە هەر ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕای گەیاند، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا گفتوگۆی “زۆر باش و بەرهەمدار”یان لەگەڵ لایەنی ئێرانی ئەنجام داوە.

ڕەنگە ئاژەڵە ماڵییەکان کلیلی چارەسەرى شێرپەنجە بن فێربوونی موزیك.. زاخاوی مێشك و گەشەپێدانی سەرنج و بیرەوەری

زۆرترین خوێنراو‌

تاران: چەند وڵاتێکی دۆست پەیامی ئەمەریکایان بۆ ئەنجامدانی دانوستان پێ گەیاندووین یەکەم کاردانەوەى نەتانیاهۆ دواى لێدوانەکانى ترەمپ لەبارەى ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران لە ئەنبار هێرشێكی تری ئاسمانی كرایە سەر میلیشیاكان

تاران: چەند وڵاتێکی دۆست پەیامی ئەمەریکایان بۆ ئەنجامدانی دانوستان پێ گەیاندووین ئێران هێرشی كردە سەر پێگە ئەتۆمییەكانی ئیسرائیل ئێران جیا له‌ كه‌شتی “دوژمن” كه‌شتییه‌كانی تر به‌ ئاسایی ده‌توانن به‌ هورمز تێپه‌ڕن

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *