داهێنەری یاری دۆمینەی كوردی، پەیامێكی بڵاو كردەوە و دەڵێ، دوای هەشت مانگ لە دروستكردنی یاری دۆمینەی كوری، بڕیاری داخستنیم دا.
رەوەند ئەحمەد شاسوار كە یارییەكەی دروست كردووە، لە پەیامەكەی دەڵێ، یاریەكی كوردی وەك دۆمینە شتێكی نوێ بوو، لە سەرەتاوە زۆر جوان بوو، پڕ بوو لە یاری بەردەوام و خەڵكیش ئاسوودەبوون لەگەڵی.
” ئەم ماوەیە بابەتێكی زۆر ئاڵۆز و بەربڵاو هەیە لەسەر خراپی ئەم جۆرە یاریانە، و حاجی كاروانیش قسەیەكی هەبوو لەسەری، من لێرەوە پێتان دەڵێم قسەكەی راستە” داهێنەرەكە وا دەڵێ.
هەروەها دەڵێ، پێوستی بە كەسێكی دیندار نیە بۆ بینینی ئەو خراپانەی لە ناو یاری كوردیدا ڕوودەدەن، بڕوا دەكەن شەوی وا هەیە چات و گفتووگۆی وا دێتە بەردەممان ڕوومان نایە سەیری شاشەكە بكەین، ئەمەش لە بەینی كچ و كوڕ دا ڕوو دەدات كە تەمەنیان زۆریان فەرقە و زۆر زۆر هەستێكی ناخۆشم بۆ درووست بووە و چەندان كێشەی خێزانی درووستكردووە و ماڵی چەندان كەسی وێران كردووە.
دووپات دەكاتەوە كە چیتر ناتوانم ئەم خراپەكاریانە لەسەر شانی دابنێت و دۆمینەی كوردی دادەخرێت.
جێی بیرهێنانەوەیە دۆمینەی كوردی لە نێوان خەڵكدا لە ڕێی مۆبایلەوە دەكرا كە لەگەڵ یاریەكەدا راستەوخۆ گفتوگۆ و چات هەبوو.
















Leave a Reply