بەرپرسێكی باڵای دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق گیرا

بینەر: (122)

سەرچاوەیەكی تەناهیی ئاماژە دەكات كە لیوا ئەحمەد تەیار بریكاری تەناهیی لە دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لەسەر چەند تۆمەتێك پێوەست بە گەندەڵی و سیخوڕی و گوێگرتن بۆ پێوەندییە تەلەفۆنییەكان گیراوە.

سەرچاوەكە دووپاتی كردەوە كە لیوا ئەحمەد تەیار بەهۆی تێوەگلانی لە دۆسیەی گوێگرتن بۆ پێوەندییە تەلەفۆنییەكانی چەند كەسایەتییەكی سیاسی و تەناهیی و سەربازی عێراقی گیراوە، ئەو تۆماركەری تایبەتی لەناو ماڵی ئەوان داناوە و دواتر هەراسانی كردوون و داوای پارەی لێ كردوون.

لە لایەكی تر عەلی سەعدی وهەیب وەزیری كارەبای عێراق فەرمانی دا بە دەستكێشانەوەی عەلی ئەحمەد حەسەن بەڕێوەبەری كۆمپانیای گشتیی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبای ناوچەی ناوەڕاست، ئەوەش بۆ ماوەی 60 رۆژ لەمڕۆوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *