نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، نرخی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بۆرسەی دنیا نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 70 دۆلار، ئەمەش بەرزترین نرخە لە ماوەی ئەمساڵ و ساڵی رابردووش تۆمار كرابێت.
ئەمڕۆ پێنجشەم 29ـی كانوونی دووەم، نرخی بەرمیلێك نەوت 70 دۆلاری تێپەڕاند، ئەوەیش بەرزترین نرخە لە دنیا لە ماوەی ساڵی رابردوو و ئەمساڵ تۆمار كرابێت.
پارساڵ ئەم كاتە نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت 58 دۆلار و ئەمەریكیش 55 دۆلار بوو، ئێستە نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت سەرووی 70 دۆلار و ئەمەریكیش 66 دۆلارە.
بەپێی ئەو رێژەیەی بەرزبوونەوە لە نرخەكەی تۆمار كراوە، نەوتی برێنت 2.19%ـی بەرز بووەتەوە، نەوتی تكساسیش 2.28% بەرز بووەتەوە.
ئەوە لە كاتێكدایە ئابووریناسان هۆكاری گرانبوونەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە، ناسەقامگیریی ئابووری دنیا و ئەو كەشوهەوا ساردەی رووی لە ئەمەریكا و كەنەدا كردووە، وایكردووە لە 12 ویلایەتی ئەمەریكا باری نائاسایی رابگەیەنرێت.
















Leave a Reply