راستە بیبەری شیرین لەگەڵ خوانەكانتان، وێڕای تاكە تایبەتەكەی، هاوكات جوانی بە خوانەكان دەبەخشێت، بەڵام لەڕووی تەندروستییەوە سوودی زۆری بۆ تەندروستیی گشتیی مرۆڤ هەیە، بۆیە لێرەدا بەپێی گوتەی پسپۆرانی بواری خۆراك، رۆشنایی دەخرێتە سەر سوودەكانی.
بەشی زانست و تەندروستیی پێگەی “شەرق ئەوسەت” كە هەواڵەكەی لە پێگەی “هێڵس” وەرگرتووە، پسپۆران لەبارەی سودەكانی بیبەری شیرین قسەیان بۆ كردووە، ئاماژە دەدەن كە سەوزەكان بەگشتی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و دژەئۆكسید، ئەوەیش سوودی زۆری بۆ تەندروستیی چاوەكان هەیە، هاوكات رۆڵیان بۆ هەڵمژینی ئاسن و یارمەتیدەدەرە بۆ پارێزگاری لە خانەكانی جەستە لە تێكچوون و هەوكردن بەشێوەیەكی گشتی لە جەستەدا كەم دەكەنەوە، بیبەری شیرینیش یەك لەو سەوزانەیە.
لەبارەی سوودەكانی بیبەری شیرین پسپۆران باس لەوە دەكەن، ئەو بیبەرە بە مادەكانی “لۆتین و زیاكسانسین” دەوڵەمەندە، ئەو مادانەیش رۆڵی زۆر گرنك بۆ پارێزگاری لە تەندروستیی چاوەكان دەبینن. بەشێوەیەكی گشتی سیستمی خۆراكیی دەوڵەمەند بە لۆتین و زیاكسانسین، ئەوە مەترسییە ناهێڵێت پەڵە لەسەر چاو دروست دەكات، بۆیە بیبەری شیرین ئەو دامانەی بە زۆریی تێدایە.
كەمخوێنی كاتێك دروست دەبێت كە خانەكانی خوێنی سوور یان هۆمۆگڵۆبین كەم دەبنەوە، ئەویش پرۆتینێكە بەرپرسە لە گواستنەوەی ئۆكسجین، دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی ئاسن كە بۆ ئەوەیش هۆكاری زۆرن. بۆیە لە بیبەرێكی مامناوەندا 0,705 ملیگرام لەخۆ دەگرێت، بۆ ئەوەیش ژنان پێویستییان بە 4% دەبێت و بۆ پیاوانیش پێویستییان بە 9% دەبێت بۆ پڕكردنەوەی ئاسن لە جەستەدا. بۆ هەر بیبەرێكیش 210 ملیگرام ڤیتامینی “سی” لەخۆ دەگرێت.
بۆیە بیبەری شیرینی تازەپێگەیشتوو و نوێ، مەترسیی كەمخوێنی كەم دەكاتەوە بەتایبەتی بۆ منداڵانی بچووك، هاوكات ئافرەتان لە كاتی منداڵبووندا، لەگەڵ ئەوەیشدا رۆڵی دەبێت بۆ ئەوانەی لە خوێنبەربوونی مانگەكەدان یان دووگیانن.
هاوكات ئاماژە بە دەوڵەمەندبوونی بیبەری شیرین بە دژەئۆكسید دراوە و هەروەها ڤیتامینەكانی “ئەی” و “سی” و بیتاكارۆتین، بەوەیش رەگەزە خۆراكییەكان پارێزگاری لە خانەكانی جەستە دەكەن و دووری دەخەنەوە لە چەندان جۆری شێرپەنجە و نەخۆشییەكانی دڵ و تێكچوونی مێشك.
دواتریش پسپۆرانی بواری خۆراك دەڵێن، بیبەری شیرین چونكە ڤیتامین “سی” و “بیتا- كریبتۆكسانسین” لەخۆ دەگرێت، ئەوانە بۆ كەمكردنەوەی هەوكردن بەشێوەیەكی گشتی زۆر بەسوودن، لەگەڵیدا بۆ دژەئۆكسید دەوڵەمەندە وەك مادەكانی كیرسیتین و لۆتۆلین. بۆ ئەوەیش زانست دەڵێت، بیبەری شیرین كۆنترۆڵكردنی نیشانەكانی هەوكردنی ماسولكەكان دەكات یان زۆر كەمی دەكاتەوە.












Leave a Reply