بەردی گورچیلە یەكێكە لە حاڵەتە بە ئازارەكان، بریتییە لە كۆبوونەوەی كریستاڵی بچووكی خوێ و كانزاكان لەناو گورچیلەكان و بە قەبارەی جیاجیا بەرد دروست دەكەن، لە كاتی جووڵانەوەیان ئازار و خوێنبەربوون دروست دەكەن، چەند هۆكارێك بۆ دروستبوونی هەیە لەوانە بۆماوەیی و هەندێك حاڵەتی تەندروستی، هەروەها هەندێك خوو و ئاكاری رۆژانە و خواردن.
بەو پێیەی چڕبوونەوەی زۆری میز و كۆبوونەوەی كانزا و خوێیەكان رۆڵیان لە دروستبوونی هەیە، بۆیە چەند ئاكارێكی رۆژانە هەن دەتوانرێت لەو رێگەیەوە رێگری لە دروستبوونی بكرێت، وەك زۆر خواردنەوەی ئاو، كاتێك كەم ئاو دەخورێتەوە چڕی میز زیاد دەكات و كانزا و خوێكان بە ئاسانی كۆ دەبنەوە، كەمكردنەوەی خواردنی خوێ، كە زیادەكەی لە رێگەی گورچیلەكانەوە دەكرێتە دەرەوە.
هەروەها كەمكردنەوەی خواردنی پرۆتینی ئاژەڵی وەك گۆشتی سوور، ترشی یۆریك لە میز زیاد دەكەن و هەندێك مادە كەم دەكەنەوە كە رێگری لە دروستبوونی كریستاڵەكان دەكەن، دوانەخستنی میزكردن بۆ ماوەیەكی درێژ، بۆیە پێویستە رۆژانە بڕی پێویستی ئاو بخورێتەوە، كەمكردنەوەی خواردنی خوێ و خۆراكی سوێر، كەمكردنەوەی خواردنی گۆشتی سوور و پرۆتینی ئاژەڵی، پێڕەكردنی سیتمێكی خۆراكی هاوسەنگ و دەوڵەمەند بە سەوزە و میوە.













Leave a Reply