بڕە پارەیەكی تری گەنم خەرج دەكرێت

بینەر: (41)

بڕیارە لەم چەند ڕۆژەی داهاتوودا بڕە پارەیەكی تری گەنم خەرج بكرێت، پشكی هەرێمی كوردستانیشی تێدایە و دێتە ناردن.

مستەفا عانی وەزیری بازرگانیی عێراق رای گەیاند، حكوومەت بەردەوامە لە بەدواداچوون بۆ دۆسیەی شایستە داراییەكانی جووتیاران، هەروەها عەلی زەیدی سەرۆك وەزیران، ڕاستەوخۆ و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی، چاودێریی پرۆسەكە دەكات بۆ دەستەبەركردنی مافی جووتیاران.

باسی لەوەش كرد، شایستە داراییەكانی هەردوو وەرزی بەبازاڕكردنی 2025 و 2026 بە شێوازی گوژمەی مانگانە خەرج دەكرێن، بۆیە هەر بڕە پارەیەك لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بگاتە دەستیان، دەستبەجێ و بێ دواكەوتن بەسەر جووتیاراندا دابەشی دەكەن.

هاوكات ئەمڕۆ دووشەم 13ـی تەمووز، نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، بە “وشە”ـی راگەیاند، وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئامادەكاری كردووە گوژمەیەكی تر شایستە داراییەكانی جووتیاران خەرج بكات.

زیاتر گوتی، تا ئێستە بڕەكە دیاری نەكراوە كە پشكی هەرێمی كوردستان چەندە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *