دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 4.6 پله به پێوه‌ری ڕێخته‌ر تارانی پایته‌خت و شاره‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ژاند.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌زانی ئێران، بوومه‌له‌رزه‌كه به دیاریكراوی له سنووری پارێزگه‌ی تاران و مازه‌نده‌ران و نزیك شاری په‌ردیسی ڕۆژهه‌ڵاتی تاران بووه و سه‌عات 11 و 46 خوله‌كی شه‌وی ڕابردوو ڕوویداوه.
ئاماژه دراوه، كه بوومه‌له‌رزه‌كه به گوڕی 4.6 پله به پێوه‌ری ڕێخته‌ر بووه و قووڵاییهكهیشی 10 كیلۆمه‌تر بووه.
تا ئێسته میدیا فه‌رمییه‌كانی ئێران باسیان له ئه‌گه‌ری كه‌وتنه‌وه‌ی زیانی مادی و مرۆیی له ئه‌نجامی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام دووپات له ڕوودانی بوومه‌له‌رزه له باكوری تاران و مازه‌نده‌ران به دیاریكراویش له شاره‌كانی په‌ردیس بومههن و رۆدههن ده‌كه‌نه‌وه.
















Leave a Reply