ده‌سته‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی بازرگانی ده‌ریایی به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ سێشه‌م بڵاوی كرده‌وه، ڕاپۆرتی ئاگه‌داركردنه‌وه‌ی پێگه‌یشتووه، له‌باره‌ی پێكرانی كه‌شتییه‌ك به مووشه‌كی سه‌رچاوه نه‌ناسراو و زیانی مادی و گیانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
ده‌سته‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه، كه تشییه‌كی بازرگانی له‌وكاته‌ی ویستوویه‌تی له گه‌رووی هورمز به‌ره‌و ده‌ریای عه‌ره‌ب ده‌ربچێت، به مووشه‌كی نه‌ناسراو هێرشی كراوه‌ته سه‌ر.
له‌باره‌ی ئه‌و زیانانه‌ی به‌ر كه‌شتییه‌كه كه‌وتوون، ده‌سته‌كه ڕای گه‌یاندووه، ژووری بزوێنه‌ری كه‌شتییه‌كه زیانی به‌ر كه‌وتووه و یه‌كێك له ئه‌ندامانی تیمی كه‌شتیوانی سه‌ر كه‌شتییه‌كه‌یش بریندار بووه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، پاسه‌وانی كه‌ناراوه‌كانی سوڵتاننشینی عومان به هانای كه‌شتییه‌كه‌وه چوون و كۆمه‌ك و یارمه‌تییان پێگه‌یاندوون و له ئه‌نجامی بۆردمانكردنی كه‌شتییه‌كه‌یش هیچ زیانێك به‌ر ژینگه‌ی شوێنه‌كه نه‌گه‌یشتووه، واته ئاوی ده‌ریا به‌هۆی باری سه‌ر كه‌شتییه‌كه‌وه پیس نه‌بووه.
سه‌ره‌ڕای وه‌ستانی پێكدادنه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران و دانوستان له نێوان هه‌ردوولا، به‌ڵام تا ئێسته‌یش جووڵه‌ی كه‌شتیوانی له هورمز ئاسایی نه‌بووه‌ته‌وه و ئه‌م هه‌فته‌یه‌یش به ته‌واوی كه‌م بووه‌ته‌وه، پێش جه‌نگ ڕۆژانه زیاتر له 130 كه‌شتی به هورمز تێده‌په‌ڕین، به‌ڵام ئێسته له په‌نجه‌كانی ده‌ست تێپه‌ڕ ناكات.
















Leave a Reply