سه‌رچاوه‌كان له كۆمپانیای نه‌وتی باكوور ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئاشكرایان كرد، كه كۆمپانیای بریتش پترۆلیۆمی به‌ریتانی ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانی بیانی له پرۆژه‌ی په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌كانی نه‌وتی كه‌ركووك به‌هۆ ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان و جه‌نگ له ناوچه‌كه كشاندووه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوانه بۆ “شه‌فه‌ق نیوز” ئاشكرایان كردووه، كه كۆمپانیاكه وه‌زاره‌تی نه‌وت و كۆمپانیای نه‌وتی باكوری له بڕیاره‌كه‌ی ئاگه‌داركردووه‌ته‌وه، كه ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی بیانی له چوارچێوه‌ی تیمی ته‌كنیكی و ڕاوێژكاری له پرۆژه‌ی په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌كانی نه‌وتی كه‌ركووك ده‌كێشێته‌وه، ئه‌م بڕیاره‌یش وه‌ك هه‌نگاوێكی خۆپارێزییه بۆ پاراستنی كادرانی كۆمپانیاكه به‌هۆی ئه‌و هه‌ڕه‌شه ته‌ناهییانه‌ی له‌سه‌ر ناوچه‌كه بوونیان هه‌یه.
بریتش پترۆلیۆم ڕوونی كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ك مانای ڕه‌تكردنه‌وه یان كۆتایهێنان به گرێبه‌ستی نه‌وتی نێوان به‌غدا و كۆمپانیاكه نییه، به‌ڵكوو ئه‌مه گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنێكی خۆپارێزی كاتییه و پێوه‌سته به دۆخی ته‌ناهی ناوچه‌كه‌وه.
















Leave a Reply