ئەوقاف: پرسە یەك ڕۆژە و باری گرانی دارایی سەر پرسەدار لادەبەین

بینەر: (36)

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دووپات لەوە دەكەنەوە، كە دەبێت پرسە تەنیا یەك ڕۆژ بێت و لەوە زیاتر قبووڵكراو نییە.

ئەمڕۆ یەكشەم 12ی تەمووز، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی لەگەڵ بەشێكی كارگێڕی ھۆڵی بۆنە ئاینییەكانی ھەولێر كۆبووەوە، بەگوێرەی راگەیەنراوی كۆبوونەوەكە، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی دووپاتی لە پابەندی ھەموو لایەك بۆ ڕێنوێنییەكانی پرسە و بۆنە ئاینییەكان لە خزمەتی گشتی كردەوە.

هەروەها وێڕای پابەندی تەواوەتی بۆ ڕۆژی پرسە كە تەنیا یەك ڕۆژە و بەھیچ شێوەیەك ڕێگەپێدراو نییە زیاتر بێت، بۆ ئەم مەبەستە لیژنەیەكی پسپۆر بە سەرپەرشتی وەزارەت ھەندێك خاڵی ڕێنوێنی لە بەرژەوەندیی گشتی دەردەكات كە بۆ ئاسانكاری كەسی پرسەدار و لادانی باری گرانی سەرشانیانە و لە ھەموو ھۆڵەكانی پرسە جێبەجێ دەكرێن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *