ئەوانەی بەكتریای گەدەیان هەیە خۆتان لەو خۆراكانە بپارێزن

بینەر: (1.1K)

بەكتریای گەدە یەكێكە لە حاڵەتە تەندروستییە بڵاوەكان، چەند هۆكارێكی هەیە و چارەسەر دەكرێت، بەڵام نیشانەكانی بێزاركەرن و ئەگەر وەك پێویست چارەسەر نەكرێت، رەنگە مەترسیدار بێت، هەندێك لە تووشبووان لە سەرەتا نیشانەیان نییە، دواتر نیشانەكانی دەردەكەون وەك ئازاری گەدە و سووتانەوە و هیڵنج و ئاوسان و قرقێنە و دواتر خوێنبەربوون.

ئەو حاڵەتە چارەسەری هەیە، كە دوای پشكنینی تاقیگەییی و ئەنجامی ئەرێنی پشكنین، پزیشكی شارەزا چارەسەری بۆ دیاری دەكات، هاوكات هەندێك جۆر خۆراك هەن كە كاریگەرییەكانی زیاتر دەكەن و هەیشە كەمی دەكاتەوە، لەوانە، دەبێت ئەو كەسانە خۆیان لە خواردنی تون و تیژ و چەور و سووركراوە و خواردنە دروستكراوەكان و شەربەتە ترشەكان و ئەوانەی كحول و كافایینیان تیادایە بپارێزن.

لە بری ئەوە دەتوانن ئەو خۆراكانە بخۆن كە تایبەتمەندیی دژەئۆكسان و دژەهەوكردنیان تیادایە، وەك توو و فراولە و ترێ و برۆكلی و سیر و چاوی سەوز و هەنگوین هیتریش.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *