ئەو خۆراكانە تینوو و برسیت دەكەن… لە رەمەزان لێیان دوور بكەرەوە

بینەر: (991)

ڕۆژنامەی “شەرق ئەوسەت” دیداری لەگەڵ پسپۆرێكی خۆراكی مرۆڤ ئەنجام داوە و ئەویش ئەو خواردن و خواردنەوانەی ئاشكرا كردووە كە مرۆڤ تینووتر و برسیتر دەكەن، ئەگەر لە كاتی ڕەمەزان بیانخۆیت.

جویل نەهرا پسپۆری خۆراك لەوبارەیەوە دەڵێ، هێڵی سووری یەكەم كە پێویستە لێی دوور بكەویتەوە، بریتین لە خوێ و شەكر، یەكەم دەبێتە هۆی تینووبوون و دووەمیشیان هۆكارێكی سەرەكی هەستكردنە بە برسیەتی. هاوكات كێك و شیرینی و كرواسۆ ئەگەر لە پارشیودا بیخۆین، ئەوا دوای چەند سەعاتێك هەست بە برسیەتی دەكەیت، هەروەها نان و پاستا و هەویركارییەكان و برنجی سپی، برسیكەرێكی بەهێزن، چونكە ڕێژەی شەكر لە خوێن بە خێرایی بەرز دەكەنەوە و دواتریش بە خێرایی ئەو ڕێژەیە دادەبەزێت، ئەمەیش وا دەكات جەستە داوای شەكری زیاتر بكات و هەست بە برسیەتی بكەین.

ئەو پسپۆرە لەبری شیرینی و شتەكانی تر، داوا دەكات كە جێگرەوەی ئەوان بەكار بهێنن، بەتایبەت میوەكان كە دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵی زۆر وەك خواردنی سێو بە توێكڵەوە، خورما و چەرەزات و شۆكۆلاتەی ڕەش، ڕێگریی لە برسیبوون دەكەن و هەمان چێژ و خۆشیی ئەوانەیان هەیە كە پێشتر باسمان كرد.

نەهرا لە بەشێكی تری قسەكانی باسی ئەو خۆراكانە دەكات كە مرۆڤ تینوو دەكەن، گوتی: خوێ و پێكهاتەكانی، هەر خواردنێك یان خواردنەوەیەك خوێی زۆر بوو، دەبێتە هۆی ئەوەی زوو هەست بە تینووبوون بكەین، یەكێك لە كاردانەوە لاوەكییەكانی سۆدیۆم كە ڕێژەیەكی زۆری لە خوێ هەیە، دەبێتە هۆی بە هەڵمكردن و دەردانی شلەمەنییەكانی ناو جەستە كە ئەمەیش وشكی جەستە و تینوویەتیی لێ دەكەوێتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *