ئەندەنووسیا.. لە ئەنجامی نقومبوونی كەشتییەك 66 كەس گیانیان لە دەست دا

بینەر: (22)

ژمارەی قوربانیانی نقومبوونی كەشتی “فیرگۆ ترانسپۆرت 8” لە كەناراوەكانی دوورگەی كالیمانتانی ئەندەنووسی، ڕووی لە بەرزبوونەوەیە و تا ئێستەیش 66 كەس گیانیان لە دەست داوە و 69ی تریش بێسەرشوێنن.

باسارناس سودایانا گوتەبێژ بە ناوی ئاژانسی نیشتمانی بەهاناوەچوون و گەڕان ئاشكرای كرد، 243 كەس لەسەر كەشتییەكەدا بوون لەوكاتەی نقومی دەریا بوو، 108یان ڕزگار كراون و 66 گیانیان لە دەست داوە و 69 كەسی تر تا ئێستە بێسەروشوێنن.

زیاتر گوتی، هەڵمەتەكانی گەڕان بۆ دۆزینەوەی بێسەروشوێنان بەردەوامی هەیە و بەشێك لە تیمەكانی ڕزگاركردن لەو باوەڕەدان كە تا ئێستەیش بەشی زۆری بێسەروشوێنان لە ناو پاشماوەكانی كەشتییەكە گیریانخوارد بێت.

هێمای بۆ ئەوەیش كرد، لەو سۆنگەیەوە تیمەكانی مەلەوانی چوونەتە ناو قووڵایی دەریاوە و بە دوای بێسەروشوێنان دەگەڕێن.

هەڵمەتەكانی گەڕان بە دوای بێسەروشوێنان تەواوی كەناراوەكانی دوورگەی كالیمانتانی ناوەڕاست و ناوچەی سیرویان و سۆكامارا و كۆتاوارینگینی ڕۆژئاوای گرتووەتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *