ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق ئاشكرای كرد، له قۆناغی داهاتوو ده‌رئه‌نجامی گه‌وره و باشتری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره و داواكراوان ده‌بینرێت و دووپاتیشی له هاتنی ئینته‌رپوول بۆ نێو دۆسیه‌ی هه‌ڵاتووان و ئه‌و پارانه‌ی براونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات كرده‌وه.
عه‌باس موتعه‌ب به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گێڕاوه‌ی سامانی گشتی له ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی سندووقی پاره گهڕێنراوهكان گوتی، گه‌وره‌ترین ئالنگاری كه ڕووبه‌ڕووی عێراق ده‌بێته‌وه له گێڕانه‌وه‌ی پاره دزراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات جیاوازی یاسای نێوان وڵاتانه، هه‌روه‌ها كۆتوبه‌ندی به‌شێك له یاساكان به ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی داواكاران و ئاشكراكردنی نهێنی هه‌ژماره بانكییه‌كانیان گرفتێكی تره.
زیاتر گوتی، به‌شێك له وڵاتان یاساكانیان ڕێگه نادات كه ئه‌و كه‌سانه‌ی داواكراون ڕاده‌ست بكرێنه‌وه و هه‌ژماره بانكییه‌كانیان ئاشكرا بكرێت، كه پاره‌ی دزراوی عێراقیان تێدا داناوه، جیا له‌وه‌یش به‌شێك له وڵاتان ئه‌و پاره دزراوانه وه‌ك به‌شێك له ئابووری نیشتمانی خۆیان ده‌بینین، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر گوژمه و بڕه‌كان زۆر گه‌وره بن.
















Leave a Reply