ڕاوێژكارێكی په‌یمانگه‌ی هارتلاندی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای كرد، به‌هۆی كه‌می په‌ینی كشتوكاڵی له بازاره‌كانی دنیا و نه‌گه‌یشتنی به وڵاتانی دنیا، نرخی خواردن به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر به‌رز ده‌كاته‌وه و ئه‌مه‌ریكا تووشی ته‌نگژه‌ی كه‌می خۆراك ده‌كات.
جێف ستیر ڕاوێژكاری په‌یمانگه‌ی هارتلاند له وتارێكدا كه له ڕۆژنامه‌ی وۆل ستریت جۆرنال بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێ، چین و ڕووسیا و ئێران به ته‌واوی به‌سه‌ر بازاڕی په‌ینی كشتوكاڵی له دنیا زاڵن، كه‌می گه‌یشتنی په‌ینی كشتوكاڵیش واته دروستبوونی كێشه له كێڵگه كشتوكاڵییه‌كان و كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌روبوومی كشتوكاڵی، كه ئه‌مه‌یش دواجار به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كه‌لوپه‌له خۆراكییه‌كانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
زیاتر گوتی، چین هه‌نارده‌كردنی په‌ینی كشتوكاڵی له كاتی ده‌ستپێكردنی جه‌نگی ئۆكراینا كه‌م كرده‌وه و داخستنی گه‌رووی هورمیش بووه‌ته هۆكارێكی تر له نه‌گه‌یشتنی په‌ینی كشتوكاڵی و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی له بازاڕه‌كانی دنیا.
















Leave a Reply