ژیریی دەستكرد و جۆرە جیاوازەكانی بوونەتە باسوخواسی بەردەوامی ڕۆژانەی خەڵك، توانای بەكارهێنانیان لە بوارە جیاجیاكان ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر دەبێت، بەڵام ئایا دەتوانن لە زمانی ئاژەڵان تێبگەن؟
بەگوێرەی لێكۆڵینەوەكان، ژیریی دەستكرد دەتوانێ شێواز و دەنگی دۆلفین و فیل و نەهەنگ بناسێتەوە و لە یەكتریان جیا بكاتەوە، بەڵام تا ئێستە نەیتوانیوە ئەو دەنگانە بۆ زمانی تر بگۆڕێت و وەرگێڕانیان بۆ بكات.
یەكێك لە دیارترین پڕۆژەكانی ژیریی دەستكرد بۆ گەیشتن بە وەرگێڕانی زمانی ئاژەڵان، پڕۆژەی دۆلفین جیمایە كە لەلایەن كۆمپانیای گووگڵ بە هاوبەشی لەگەڵ پڕۆژەی دۆلفینی وشكایی و پەیمانگەی جۆرجیا بۆ تەكنەلۆجیا ئەنجام دەدرێن.
بەگوێرەی ئەو پڕۆژەیە داتابانكێكی گەورەی تۆماركردنی دەنگی دۆلفینەكان ئامادە دەكرێ و دەخرێتە خزمەتی ژیریی دەستكردی دۆلفین جیما، تا شیكای دەنگەكان و جیاوازی تۆنی دەنگەكانیان بكات و بەو شێوەیە بتوانێ لە دۆلفینەكان تێبگات.
سەرەڕای ئەو پڕۆژەیە و پێشڤەچوون تێیدا، بەڵام تێگەیشتن تەنیا لە ڕێی دەنگەوە تا ئێستە كارێكی قورسە، چونكە دەنگەكان هیچ پیت و وشەیەكیان تێدا نییە، بۆیە ناتوانرێ بەڵگە و مانای پشت دەنگەكان بدۆزرێتەوه.
















Leave a Reply