بینەر:
(9)
بەیانی ئەمڕۆ سێشەم، كۆگەیەكی گەورەی پڕ لە گۆگردی كارگەی گۆگردی میشراق لە سنووری پارێزگای مووسڵ كەوتەوە، تیمەكانی ئاگركوژینەوەیش لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە میدیاكانی عێراق بڵاو بوونەتەوە، كۆگەكە زیاتر لە 500 تۆن گۆگردی تێدا بووە و لە ناو كارگەی گۆگردی میشراق لە پارێزگەی مووسڵ، هۆكاری ئاگركەوتنەوەكەیش بۆ ئەنجامدانی كاری لەحیمكاری بووە لە كۆگەكەدا.
دوای كەوتنەوەی ئاگرەكە دەستبەجێ تیمەكانی ئاگركوژێنەوە گەیشتوونەتە شوێنەكە و دەستیان بە كاركردن بۆ كۆنترۆڵكردن و دامركاندنەوەی كردووە، ئێستەیش بە ڕێژەیەكی ڕەها توانیویانە كۆتایی بە ئاگرەكە بهێنن.
















Leave a Reply