ئاژانسی ئیرنا: ئێران رازی بوو نەوتی عێراق بە گەرووی هورمز تێپەڕێت

بینەر: (1.5K)

ئاژانسی ئیرنای ئێرانی ئاشكرای دەكات، حكوومەتی وڵاتەكەی رەزامەندیی داوە بۆ ئەوەی هەناردەی نەوتی عێراق بە گەرووی هورمز تێپەڕێت.

ئەمڕۆ شەموو 22ی ئاب، ئاژانسی ئیرنای ئێرانی ئاشكرای دەكات، حكوومەتی ئێران رەزامەندیی داوە بۆ ئەوەی نەوتی عێراق بە گەرووی هورمز هەناردە بكرێت، لە راپۆرتێكدا ئاژانسەكە روونی دەكاتەوە هۆكاری رازیبوونەكەیش، پێوەندیی بە خراپبوونی بارودۆخی ئابووری عێراقەوە هەیە و دوای سەردانەكەی محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران بۆ عێراق هاتووە، چونكە لەوێ‌ جارێكی تر داوایان لە قالیباف كردووە ئێران رێگە بە تێپەڕبوونی نەوتی عێراق بدات.

ئیرنا باسی لەوە كردووە، ئەمە یەكەم جار نییە ئێران لێخۆشبوون بە عێراق بدات بۆ تێپەڕبوونی نەوتەكەی، پێشتر لە مانگی نیسانی رابردوو جارێكی تر رێگەی داوە و لێخۆشبوونی پێ داوە، بۆیە ئەو كات فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە رێگەی باڵوێزی ئێران لە بەغدا، سوپاسی ئێرانی كردووە بۆ ئەو هەنگاوە.

بەهۆی جەنگی ئێران و داخستنی گەرووی هورمز، هەناردەی نەوتی عێراق بە بڕی دوو ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل كەمی كردووە، چونكە ئەو بڕە لە بەندەرەكانی بەسرەوە بە هورمز تێدەپەڕێت و كەمبوونەوەی هەناردەكەیش كاریگەریی بەسەر ئابووری عێراق هەبووە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *