حاڵەتی دەروونی كاریگەرە بۆ تەندروستیی دەم و ددان

بینەر: (9)

توێژەرانی توێژینەوەیەكی نوێ بەوە گەیشتوون كە حاڵەتی دەروونی و كێشەكانی، كاریگەرییان لەسەر تەندروستیی دەم و ددانەكان هەیە، بۆیە ئامۆژگاریی پزیشكانی پسپۆری دەم و ددان دەكەن كە لە كاتی پشكنین بۆ نەخۆشەكانیان، حاڵەتی دەروونی بە هەند وەربگرن بۆ چارەسەر.

پێگەی “شەفەق نیوز” رۆشنایی خستووەتە سەر توێژینەوە نوێیەكە كە توێژەران تایبەت بۆ حاڵەتی دەروونی و پێوەندییەكانی بە نەخۆشییەكانی دەم و ددانەكان كردوویانە، لە ئەنجامدا بەوە گەیشتوون كە حاڵەتی دەروونی و كێشەكانی، كاریگەرییەكی زۆریان بۆ تەندروستیی دەم و ددان و پووك هەیە، بۆیە گرنگە لە كاتی چارەسەركردنی نەخۆشانی دەم و ددان، ئەو حاڵەتە بە هەند وەربگرن.

توێژەرانی توێژینەوە نوێیەكە بۆ ئەوە پشكنین و شیكردنەوەیان بۆ 650 نەخۆش كردووە كە كێشەی خەمۆكی و دڵەڕاوكێیان هەبووە، هاوكات تووشی نەخۆشییەكانی دەم و ددان و پووك بوون، لە ئەنجامدا بۆیان ئاشكرا بووە كە هەردوو حاڵەتی دەروونی و نەخۆشییەكانی دەم و ددانەكان، پێوەندییان بە یەكترە هەیە، بەتایبەتی نەخۆشییەكانی پووك.

توێژەران سەرنجیان لەسەر ئەوە بووە كە ئاستی پلەی تەندروستیی دەم و ددان بۆ ئەوانەی تەمەنیان زیاتر لە 45 ساڵ بووە، زۆر كەم بووە، هاوكات دۆخی بژێوێیان مامناوەند بووە، ئەویش بە بەراورد بەوانەی دۆخی بژێوێیان خراپتر بووە، ئەوەیش حاڵەتە دەروونییەكە روونتر دەكاتەوە.

بۆیە توێژەران لە ئامۆژگارییەكەیاندا بۆ پزیشكانی بواری دەم و ددان دووپاتی دەكەنەوە كە زۆر گرنگە بۆ نەخۆشەكانیان، حاڵەتی دەروونی بە هەند وەربگرن و بەپێی حاڵەتەكەیان چارەسەریان بۆ بكەن، بەتایبەتی ئەوانەی خەمۆكی و دڵەڕاوكێ و ترسیان هەیە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *